دەدە: لە کەسایەتی مزراکلیدا یاسایی دوژمنایەتی جێبەجێ دەکەن

ئومید دەدە یاریددەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە وتی،"بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی سەلچوک مزراکلی کۆمەڵکوژیەکی یاساییە و یاسای دوژمنایەتی جێبەجێ دەکرێت.

ئومید دەدەیاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەبەرانبەر پەسەندکردنی سزای سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئئامەد لە لایەن دادوەری کۆماریی دادگای باڵای تورک هەڵوێستی پیشاندا.

دەدە ڕایگەیاند دادوەری دادگای باڵای تورک سزای مزراکلی قبوڵ کردووە کە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەسەریدا سەپێنرا و بڕیارە ١٨ی ئەیلول گەیشتووەتە دەستی پارێزەرانی مزراکلی.

دەدە وتی سزای مزراکلی کۆمەڵکوژی یاساییە و وتی"دادگا لەژکی کوردان و ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی سیستماتیک دوژمنایەتی دەکات."

دەدە وتیشی کە بڕیارەکە سیاسیە و لە ویژدانی گەلدا بڕیارەکە شەرمەزار کراوە و ڕاشیگەیاند کە هەدەپە لەدژی زوڵم و فشار دەست لە تێکۆشانی دیموکراسی هەڵناگرێت.

ز.ش