'دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، دەکەینە بابەتی گۆتوبێژ'

هاکان سڤینەلیگ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتەکە رایگەیاند، دوای داخستنی دۆسیەی کوشتنی ئۆلاف پاڵمە سەرۆکوەزیری سوید، بابەتی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەکەنە بابەتی گۆتوبێژ و رۆژەڤی سوید و یەکیتی ئەوروپا.

هەر یەک لە هاکان سڤینەلیگ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی ئەو پارتە و کەسایەتیکی تر بە ناوی ئەحمەد ئولوسوی کە بە هۆی کوشتنی پالمێ چەندین ساڵ لە ژێر فشارەکانی دەولەتی سویددا بوون، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

سڤینەلیگ تیشکی خستە سەر ئەوەی لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە کوشتنی پالمەدا، ئەو کەسانەی بە کوشتنی ناوبراو تاوانبار کران، چەندین جار دەستگیر کران، بەرپرسانی دەوڵەت بە دوای زانیاری هەڵەدا چوون و پەکەکەیان وەکو تاوانبار پیشان دەدا و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە هەڵەیەکی زەقی سیستمی یاسا و پۆلیسی سوید بوو.

'تاوانبارکردنی پەکەکە، هێرشێک بوو بۆ سەر کورد'

سڤینەلیگ لە بارەی داواکاریەکان بۆ ئەوەی دەبێت دەوڵەت داوای لێبوردن لە کۆمەڵە و رێکخراوە کوردیەکان بکات و ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت، بەم شێوەیە دوا:" ئەمە داواکاریەکی راست و لە جێی خۆیەتی. چەندین خانەوادەی کورد رووبەڕووی فشاری دەوڵەتی سوید بوونەوە. لە لایەن پۆلیس و دامودەزگاکانی سویدەوە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە کرا. هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکانیان، مافی پەنابەریی هەندێکیان لێسەندرایەوە. ئەمانە هەموویان لەسەر بنەمای تاوانبارکردنێکی بێبنەما ئەنجام دران. تاوانبارکردنی پەکەکە لە سوید هێرشێک بوو بۆ سەر کورد."

لە پەرلەمانی سوید تاکە پارتێک کە دەیەوێت پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' دەربهێنرێت، پارتی چەپە. پارتی چەپ لە کۆنگرەکەی ساڵی ٢٠١٦دا بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، ئەرکێکی تایبەتی بە سەرکردایەتیی پارتەکەی سپارد.

'تورکیا بوونی پەکەکە لە ناو لیستەکەدا وەکو راسپێردراوی سیاسەتی ئەمپەریالیست دەبینیت'

 سڤینەلیگ رایگەیاند، ئەوان لە گونجاوترین کاتدا، بابەتی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، دەکەنە بابەتی گەرمی گوتوبێژەکان لە پەرلەمانی سوید و وتی:" تورکیا بوونی پەکەکە لە ناوی لیستی تیرۆردا، بۆ سیاسەتە ئەمپەریالیستەکانی وەکو راسپاردروێک دەبینیت. هاوکات بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەرەوە دروست بکات، بەکاری دێنیت. دەبێت کۆتایی بەمە بهێنریت. بۆیە پێویستە بابەتی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بکەینە رۆژەڤ و بابەتی گەرمی رۆژ. ئێمە بێگومان بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین. هاوکات ئەم بابەتە دەکەینە بابەتی گوتوبێژەکانی پەرلەمانی ئەوروپاش."

'ئۆلف پالمە لە لایەن پۆلیسی ئەمنیی سویدەوە کوژرا'

ئەحمەد ئولوسوییش کە لە ساڵی ١٩٨٣وە لە سوید دەژیت، رایگەیاند، ئەو کاتە بڵاوکراوەکانی بزوتنەوەی ئازادی کورد بە ئاسانی لە سەرتاسەری سوید بڵاو دەکرانەوە.

ئولوسوی تیشکی خستە سەر ئەوەی کوشتنی رۆبێرت کەنەدی پاڵێوراو بۆ سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلف پالمە لەیەک دەچێت و وتی:"بە ڕای من ئۆلف پالمە لە لایەن پۆلیسی ئەمنیی سویدەوە کوژرا. پالمە لەسەر هێڵێکی سەربەخۆ و نزیک لە سۆڤیەت دەجوڵایەوە. لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی، نوێنەرایەتی وڵاتە سەربەخۆکانی دەکرد. پشتیوانی لە بزوتنەوەکانی گەلی ئەمریکای لاتین دەکرد. رەخنەی لە سیاسەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرت. بۆیە پالمەیان لەناو برد و هەوڵیاندا بەرپرساری کوشتنی ئەو، بخەنە ئەستۆی کورد."

ئولوسوی راشیگەیاند، لەم نێوەندەدا کورد وەکو قوربانی هەڵبژێردان و وتی:" لە کەسایەتی ئێمەدا، مۆری تیرۆرستیان لە پەکەکەدا. دوای رۆژێک لە کوشتنی پالمە، هەوڵیاندا بەرپرسیارێتی کوشتنی پالمە بخەنە ئەستۆی پەکەکە. ماوەیەک دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە لە لایەن پۆلیسی سوێدەوە کوژراوە. بە بڕوای من، پالمە لە لایەن پۆلیسی ئەمنی سویدەوە کوژرا."

ئولوسوی هەروەها راشیگەیاند، فشارەکانی سەر کورد، بەر لە کوشتنی پالمە دەستی پێکرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەو و ١٢ کورد لە هەلسینبورگ تۆمەتی 'تیرۆرستیان' درایە پاڵ.

'رێبازە یاساییەکان دەگرمەبەر'

ئولوسوی هەروەها رایگەیاند، حکومەتی سوید دەیویست، ئەو کوردانەی بە تیرۆرست تاوانیاری کردوون، لە سوید بڕۆنە دەرەوە و وتی:"بەم شێوەیە دەیانویست ئەو رووداوەی خستیانە ئەستۆی کورد، بکەن بە هەمیشەیی."

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئولوسوی رایگەیاند، بە هۆی ئەو فشارەی دەوڵەتی سوید لەسەر ئەو دروستی کرد، رێبازە یاساییەکان دەگرێتەبەر و وتی:"ئەوەی گرنگە ئەویە، ئەو فشارانەی لە رابردوودا لەسەرمان دروست کران، بکەینە بابەتی گۆتوبێژی رای گشتی. ئەگەر تەنانەت بڕیاری قەڕەبووش بدرێت، هەنگاوێکی گرنگ دەبێت."

ز.ش