دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر کەمپێکی میتی تورکیان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ئاشکرای کرد لە بالیک کەسیر کەمپێکی سەر بە میتی تورکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لە بارەی ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیەکیانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کر کە لە ٢٠ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئایڤالکی بالک کەسیر کەمپێکی سەر بە میتی تورکیان سووتاندووە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، هەمان رۆژ لە شاری ئیزمیریش ئاگریان لە ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازی بەرداوە و ٦ ئۆتۆمبیل سووتاون.

لە شاری ئەستەنبولیش لە دژی سیاسەتی قەیومەکانی رژێمی ئاکەپە کە لە دژی شارەوانیە کوردیەکان بەڕێوەی دەبەن، یەکینەکانی دەستپێشخەریەکە شارەوانی فاتیحیان کردۆتە ئامانج و ٧ ئۆتۆمبیلی ئەو شارەوانیەیان سووتاندووە.

هەمان رۆژ لە ئەنقەرەش ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریان سووتاندووە.

ز.ش