دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی ژنان

دەریا چیچەک ئەندامی مۆر دایانشما ڕایگەیاند، دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی ساڵانی ڕابردوو و سیستمی هەڤسەرۆکایەتیش وەک تاوان دەبینێت.

دەریا چیچەک ئەندامی مۆر دایانشتما (یەکگرتنی مۆر) ئاماژەی بەوەدا، ئەو ئەقلیەتەی دوێنی پەرلەمانتەرە ژنەکانی دەستگیرکرد، ئەمڕۆ بە هۆی سیستمی هاوسەرۆکایەتیەوە قەیوم دادەمەزرێنێت و وتی، "قەیوم بە واتای هێرشکردنە سەر دەستکەوتنەکانی هەموو ژنانە."

چیچەک ڕاشیگەیاند، مافی ژنان بە پێی  یاساکانی ئێستاش نادرێت و دەلێت، "ئیتر ژنان ناتوانن ئەمە قبوڵبکەن. چاوەڕێی بەڵێنەکانی دەوڵەت ناکەن، مسۆگەریان دەوێت و دەیانەوێت مافەکانیان بە دەست بهێنن و بیانپارێزن."

چیچەک ئەوەشی خستەڕوو، تەنها لە مانگی ئابدا (خەرمانان) ٤٩ ژن کوژراون و هەرچەندە دەیانەوێت ئاماژە بە کوشتنی ژنان بکەن و بیکەن بە ڕۆژەڤ، بەڵام دادگا بڕیاری بەو شێوەیە دەدات کە کوشتنی ژنان زیاتر ببێت. نمونەی ئەوەش کەمکردنی سزای ئەو کەسانەیە کە تاوان بەرامبەر ژنان ئەنجامدەدەن، یان سزانەدانی ئەوانە.

چیچەک ڕایگەیاند، تا ژنان زیاتر مافەکانیان دەناسن و ڕێی یاسایی دەگرنە بەر، ڕووبەڕووی هێرشی زیاتر دەبنەوە، بەڵام پێویستە ژنان بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکانیان بکەن و ژنانی مۆر دایانشما دەیانەوێت پەیمانی ئەستەبوڵ و بڕیارەکانی بە زوترین کات بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

هێرشە گەورەکە لە لایەن دەوڵەتەوە ئەنجامدەدرێت

چیچەک دەڵێت، ئەوان داوایان کرد لە کارگەکاندا دایەنگای زیاتر بکرێنەوە، بەڵام دەوڵەت دایەنگاکانی داخست، دەوڵەت بە دەستی خۆی ڕێگری دەکات بۆ ئەوەی ژنان کار نەکەن و ئاماژەی بە ژمارەی پیاوانی ناو پارلەمان کرد و وتی، "خۆی ئێمە باش دەزانین و دەبینین، ئەوان بڕیار دەدەن و یاسا دەرئەکەن. وەک ئەوەی ئەوە بەشیان نەکات، سیاسەتمەدارە ژنەکان کە بە خەباتێکی زۆر بوونەتە نوێنەرمان، دەستگیردەکەن و زیندانیان دەکەن."

چیچەک ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا، "پرسی هاوسەرۆکایەتی کە لە ڕێگەی قەیومەوە بوو بە ئامانجی هێرشەکان هەمان پرسە. ئەو ئەقلیەتەی دوێنی پەرلەمانتارە ژنەکانی دەستگیرکرد، ئەمڕۆ بە هۆی سیستمی هاوسەرۆکایەتیەوە قەیوم دادەمەزرێنێت و دەتوانرێت بە ئاسانی ئەوە بوترێت، قەیوم هێرشی بەرامبەر دەستکەوت، ناوەند و خەباتی هەموو ژنانە.

تێکۆشان بەردەوام دەبێت

لە کۆتایی قسەکانیدا، دەریا چیچەک ڕایگەیاند، دەستکەوتەکانیان لە دەستی ئەوان دەردەهێنین و تا جارێکی تر دەستکەوتەکان بەدەستدەهێنینەوە و دەستکەوتەکان زیاتردەکەن، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

ف.ق