رۆڵەکانى ئاگر کارگەیەک و ٦ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر رایانگەیاند، لە شارەکانى قۆنیا، بورسا، چاناکالە و ئیزمیر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە و ٦ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکى دروستکردنی شوشەى فاشیستەکانیان سوتاندووە.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لەبارەى چالاکییەکانیانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ی حوزەیراندا لە چوار شاردا چالاکییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٣ی حوزەیران لە مەرامای قۆنا ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستە تورکەکانیان سوتاندووە و بوونەتە خۆڵەمێش.

لە هەمان رۆژدا لە ناوچەى پیشەسازیی ئۆرگانیزەی شاری بورسا کارگەیەکى دروستکردنی شوشەواتیان سوتاندووە و بەسەر یەکدا وێرانیان کردوە و بووەتە خۆڵەمێش.

راشیانگەیاندووە، لە ٢٤ی حوزەیران لە بیگای چاناکالە لەسەر رێگایەکدا ئۆتۆمبێلێکى فاشیستەکانیان سوتاندووە. هاوکات هەر لە ٢٤ی حوزەیراندا لە بایراکلیی ئیزمیردا ئۆتۆمبێلێکى تری فاشیستەکانیان سوتاندوە.

باسی ئەوەشیانکردووە "ئیدی هیچ شتێک وەک پێشتر نابێت. خۆتان فریو نەدەن، ئێوە ناتوانن کۆتایی بە کوردان بهێنن. ئەوە باجەکەى زۆر قورس دەبێت.  ئێمە هەموو رۆژێک ئەو باجدانەتان پێ نیشان دەدەین".

ژ.ت