ساڵیادی ١٥ی تەباخ لە ئۆپسالای سوید پیرۆز کرا

٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە شاری ئۆپسالای سوید پیرۆز کرا.

کوردستانیان لە شاری ئۆپسالای سوید بۆ پیرۆزکردنی ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لەپارکی ستاتسپارک کۆبوونەوە.

دواى خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، هونەرمەند ئەڤین ئاکباش، گرین و شەنگال بروسک سرودی شۆڕشگێڕییان چڕی.

دواتر سەنانین ئۆنەن وتەیەکى پێشکەشکرد و ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرخودێرانی حەفتانین پیرۆز کرد.

ئۆنەن رایگەیاند، لە حەفتانین مێژووی سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە و راشیگەیاند، ئەرکی هەموو کوردێکی بە شەرەفی وڵاتپارێزە کە خاوەنداری لە بەرخودانی حەفتانین بکرێت.

لە چالاکییەکەدا هەروەها گوێ لە پەیامی موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل بۆ ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گیرا.

ئاهەنگی و شایی لە ئێوارەی چالاکییەکدا بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و وتنەوەى دروشمەکانی "بژی بەرخودانی حەفتانین" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت