سزای ١٠ ساڵ زیندانیی ئایسەل توغلوک پەسەندکرا

دادگای تورک سزای ١٠ ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توغلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.

ئایسەل توغلول هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدە و یاریدەدەری پێشووی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ دەستگیرکرابوو. دادگای تورک ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ بە بیانۆی ئەندامی رێکخستن ١٠ ساڵ سزایی زیندانی بە سەردا سەپاندبوو.

دواتر دادگای ئەنقەڕە داوای تەمیزی بڕیارەکەی قبوڵنەکردبوو و دۆسیەکە بۆ دادگای باڵا ڕەوانەکرابوو. دادگای باڵاش سزای ١٠ ساڵ زیندانیی ئایسەل توغلوکی پەسەند کرد.

ف.ق