ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە شاری بۆلووێ-ی لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی هەڵبژاردندا دەیانویست ئاڵای حزبەکەیان بە بارەگاکەیاندا هەڵبواسن، بەڕێوەبەری ئاسایشی بۆلووی ڕێگەی نەدابوو کە ئاڵاکە هەڵبواسرێت و وتبووی "ئەگەر ئێوە ئاڵا بێرەدا هەڵبواسن، من دەستگیرتان دەکەم. هەروەها من بەرپرسیار نیم لە هەر شتێکیش کە ڕوو بدات".
پاش ئەو وتانەی بەڕێوەبەری ئاسایش، کۆمەڵێک کە لە نزیکەی سەد کەس پێک دەهاتن، دەستیان بە سوتاندنی ئاڵاکانی هەدەپە کرد. کۆمەڵە فاشیستە هێرشبەرەکان تا دەرەنگانی دوێنێ شەو ڕێگەیان نەدا بەڕێوەبەرانی هەدەپەی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لە بارەگاکەیان بێنە دەرەوە.
ک-ش