فراکسێۆنەکانی عێراق دەربارەی حكومەتی نوێی عێراق چی دەڵێن؟

بڕیارە  ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کۆبێتەوە. بەشێک لە فراکسێۆنەکانی پەرلەمان دەڵێن، دەنگ بە حکومەت نادەین.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق مە بەستی  دەنگدان لەسەر کابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی کۆبێتەوە. سونە و کورد و بە شێک لە شیعەکانی عێراق لە پرۆژەی ئەوە کابینەیە ناڕازین.

لایەنی کوردی لەوە ناڕازییە کە محەمەد تۆفیق عەلاوی بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییە کوردیەکان وەزیرە کوردەکانی دەستنیشانکردوە و لە کابینەی نوێ جێگیری کردوون. داوا دەکەن وەزیرە کوردەکان لایەنە سیاسییە کوردەکان دیاری بکەن و نوێنەرایەتیی هەموو کۆمەڵگای کوردی بکات، بەپێچەوانەوە دەڵین، هێچ کەسێکی تر کە لەلاین محەمەد تۆفیق عەلاوی دیاری بکرێت نوێنەرایەتی کورد ناکات.
هاوکات ئێوارەی دوێنی بارەگای بارزانی  ڕایگەیاند:"تێبینیان لەسەر شێواز و بەرنامەی كاری عەلاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان هەیە بۆ پۆستە وەزارییەكان، بەڵام بە هێچ شێوەیەک ئاماژەیان بەوە نەکردوە ئاخۆ لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆ بۆ متمانەدان عەلاوی هەڵوێستیان چۆن دەبێت.

لەگەڵ ئەو پێشهاتەدا بەشێک لە کوتلەکانی وەک بابلیۆن و پرۆژەی عەرەبی ڕەتیان کردەوە کە دەنگ بە حکومەتی نوێی عێراق بدەن بەبێ ڕەزامەندیی کورد لەسەر ئەو کابینەی حکومەت.

هەروەها محەمەد حلوبەسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەسایەتی سیاسی دیاری سونەکانی عێراق لە بەرنامەیکی تەلفزێۆنی کەناڵی سۆمەریە ڕەتیکردوە، کە محەمەد عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ کابینەی حکومەت کەسایەتییەکی سەربەخۆ بێت و بێلایەن بێت ڕایگەیاند، ئەو کەسە سەربەخۆ نییە وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە هادی عامری و بەشێک لە شیعەکانی تری عێراق ناڕازین لە کە سایەتیی مەحمەد تۆفیق عەلاوی و پرۆژەکانی، بەڵام موقتەدا سەدر  سەرۆکی ڕوتی سەدر پشتیوانی لە کابینەکەی عەلاوی دەکات.

ژ.ت