کاردانەوەکان بەرامبەر بە تورکیا پەرە دەسەنێت،" فشارەکانی تورکیا قبوڵکراو نین"

رۆژ بە رۆژ بە تایبەت لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران کاردانەوەکان بەرامبەر بە بەکارهێنانی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیان لە دژی ئەوروپا لە زیادبووندان.

وەزیری دەروەی فەرەنسا لە دژی بەکارهێنانی دۆسیەی پەنابەران لە لایەن رژێمی تورکیاوە وەکو فشارێک بەرامبەر بە ئەوروپا هەڵوێستێکی توندی نیشاندا و وتی:"ئەم بابەتە بە دڵنیاییەوە جێگای قبوڵکردن نییە."

لی دیریان وەزیری دەروەی فەرەنسا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەوە قبوڵ ناکرێت کە تورکیا پرسی کۆچبەران لە دژی ئەوروپا وەکو کارتیکی فشار بکار بهێنێت.

وەزیری دەروەی فەرەنسا هەڵوێستێکی توندی لە دژی ئەوە پیشاندا کە ئەنکەرە پەنابەران و کۆچبەران لەسەر خاکەکەی وەکو ئامرازێکی سیاسی بەکار دەهێنێت.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک کۆچبەرانی هاندا و رێگای بۆ خۆش کرد بۆ چوونیان بەرەو ئەوروپا، ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورک زیادی کرد. لەم چوارچیوەیەدا لی دیران وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاند، ئێمە پشتڕاستمان کردووەتەوە کە لە بارەی دۆسیەی کۆچبەران پشتیوانی لە تورکیا دەکەین، بەڵام ئەمە بە یەکلایەنانە ناکرێت، بەڵکو دەبێت دوولایەنە بێت. ئەوە قبوڵ ناکرێت کە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئەم پرسە بە لاڕێدا ببەن.

لە لایەکی ترەوە مارگاریتی سچیناس کۆمیسیاری کۆچبەرانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەمە لە دژی فشارەکانی تورکیا وتبووی:"هیچ کەسێک ناتوانێت لە دژی ئەوروپا فشار بەکار بهێنێت."

لە لایەکی ترەوە مارگاریتی سچیناس کۆمیسیاری کۆچبەرانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەمە لە دژی فشارەکانی تورکیا وتبووی:"هیچ کەسێک ناتوانێت لە دژی ئەوروپا فشار بەکار بهێنێت."

هاوکات سیباستیان کۆرتز ڕاوێژکاری نەمسا ئەو هەنگاوەی تورکیا بە کردنەوەی ڕێگای کۆچبەران وەک کارتێکی فشار و ملکەچکردن وەسف دەکات بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا و راشیگەیاند، ئەو هەنگاوەی تورکیا، هێرشە بۆسەر یەکێتی ئەوروپا و یۆنان، بەو پێیەی ئێستا خەڵکی فشار لە ئەوروپا دەکەن، بەڵام یەکێتی ئەوروپا گوێ بەو فشار و سیاسەتانە نادات.

کۆرتز ڕاشیگەیاند، ئەو هەنگاوەی ئێستای تورکیا دژ بە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٦یە کە تیایدا تورکیا ٤٠ ملیار دۆلاری لەپای توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی بەڕووی کۆچبەراندا لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرت.

کۆرتز وتیشی، ئەردۆغان ئەوانی فریوداوە و خاوەنی بەڵێنی خۆی نەبووە لە بەرامبەر پرسی کۆچبەران، هەروەها وتی پرسی کۆچبەران وەک چەکێک بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا بەکاردەهێنێت، ڕوونیشکردەوە ئەم هەلومەرجە نوێیە، هەڵسەنگاندی توانای یەکێتی ئەوروپا دەردەخات بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی بۆ لەمەودوا و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی یۆنان یان هەر وڵاتێکیتر کە ڕووبەڕووی ئەو جۆرە هێرشە نوێیە دەبێتەوە.

ز.ش