كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا: به‌شدارییه‌كی كارا له فێستیڤاڵی مه‌زڵووم دۆغاندا ده‌كه‌ین
كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ٢١هه‌مین فێستیڤاڵی كولتوور و وه‌رزشی گه‌نجانی مه‌زڵووم دۆغان كه ١٤ی ته‌مووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوای به‌شداریكردنی له گه‌ل كرد.
كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ٢١هه‌مین فێستیڤاڵی كولتوور و وه‌رزشی گه‌نجانی مه‌زڵووم دۆغان كه ١٤ی ته‌مووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوای به‌شداریكردنی له گه‌ل كرد.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E - كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «له‌م كاته‌دا كه سیاسه‌تی بلۆكی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له دژی دیموكراتی و كوردان سه‌ختتر بووه، فێستیڤاڵی مه‌زڵووم دۆغان ساز ده‌كرێت و ئێمه له ئاستێكی باڵادا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ین، به درووشمی [سه‌ری هلده] به‌رخۆدان گه‌ش ده‌كه‌ین و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر، سیاسه‌تی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی خۆی له دژی كوردان له باكوور، ڕۆژاڤا و باشووری كوردستان سه‌ختتر ده‌كات.
«گۆشه‌گیری تووندیشیان به سه‌ختترین شێوه به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پاندووه و به ڕێبازی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان. ده‌وڵه‌تی توركیای مێتینگه‌ر كه له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردستان ته‌نگه‌تاو بووه، ده‌یه‌وێت به كۆنسێپتی شه‌ڕی یه‌كده‌سته سه‌ركه‌وێت.»
كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: «به به‌رخۆدانی ده‌موده‌ست ڕێ له‌م سیاسه‌ته كوژه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گرین. له‌م كاته مێژووییه‌دا گرینگه كه له هه‌موو كاتێك زیاتر یه‌كێتی و ڕێكخستنی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و به وره و مه‌یلێكی به‌رز تێكۆشان گه‌ش بكه‌ین.»
«له كاتێكی وه‌هادا، گه‌نجانی ئازاد به درووشمی [له دژی فاشیزم سه‌ری هلده، سه‌رۆكایه‌تی ئازاد بكه] ڕۆژی ١٤ی ته‌مووز ٢١هه‌مین فێستیڤاڵی مه‌زڵووم دۆغان ساز ده‌كات. ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ین و تێكۆشانی هاوبه‌ش به‌هێز بكه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌زڵووم دۆغان له‌نێو تاریكایی فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلوولدا به به‌رخۆدانی داستانیی خۆی مێتینگه‌ری تێكدا، پێویسته ئێمه‌ش به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه بكه‌ین و تێكۆشانی هاوبه‌ش گه‌ش بكه‌ین.»
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا داوا له هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن و خه‌باتكارانی خۆی ده‌كات كه كار بۆ ٢١هه‌مین فێستیڤاڵی مه‌زڵووم دۆغان بكه‌ن و له‌پێناو به‌شداریپێكردنی هه‌ر كه‌س هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا داوای له گه‌ل و هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراتییه‌كان كرد كه به‌شداری بكه‌ن له فێستیڤاڵه‌كه.
s.m