له فرانكفۆرت مانگرتن له خواردن به‌رده‌وامه
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووه‌م\٢٤ی به‌رفرانبار له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووه‌م\٢٤ی به‌رفرانبار له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
مانگرتنه‌كه له لایه‌ن ناوه‌ندی كولتووری عه‌له‌وییه‌كانی هۆختاونوس و چه‌ند ڕێكخراوێكی دیكه‌ی وه‌ك «ATÎF» و «YDG-Frankfurt» ده‌ستی پێكردووه و ١٠ كه‌س تیایدا به‌شدارن.
مانگرتوان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و ڕایانگه‌یاند: «ئێمه پشتگیری له‌و چالاكانه ده‌كه‌ین كه به‌رخۆدان و تێكۆشانیان هه‌ڵبژاردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكۆشانه به‌هاداره‌كه‌یان كه مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه، له هه‌مان كاتدا تێكۆشانێكه له‌پێناو دونیایه‌كی بێ زه‌خت و زۆرداری.»
هاوكات هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه له شاری فرانكفۆرت بڵاوكراوه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
s.m