لە ئیتاڵیا چالاکی بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

لە ئیتاڵیا بە پێشەنگایەتی مانگی سوور بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا شەرمەزارکران.

بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا مانگی سووری کوردستان – ئیتاڵیا و دەزگای ئارجی لە شاری فلۆرانس چالاکیان ئەنجامدا.

ماندرێدی سوئارۆ بەرپرس لە سەندیکای ئارجی لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە هێرشی سەر ڕۆژئاوا دا.

سوئارۆ ڕایگەیاند، سیستمی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا تاکە سیستمە بۆ کۆمەڵگای ئەوروپا کە ڕزگار ببن و وتی، "نابێت ئەو سیستمە لەناو دەستی ئەردۆغان و چەتە جیهادیەکاندا بهێڵینەوە. حکومەتی ئیتاڵیا پێویستە هەموو ڕێککەوتنە سەربازیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەلیساندرۆ ئۆرسیتت بە ناوی شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی لۆرێنزۆ ئۆرسیت قسەی کرد و ڕایگەیاند کوڕەکەی بۆ گەلی کورد تێکۆشانی کرد و وتی، "لە ساڵی ٢٠١٩ دا شەهید بوو. بۆ هێڵی تێکۆشان کە کوڕەکەم لەسەری دەڕۆی چی لەدەستم بێت درێغی ناکەم و پێویستە هەموو کەسێک بەشداری لە تێکۆشانەکەدا بکات."

عەلیجان یڵدز هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردستان وەبیریهێنایەوە کە سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیە مەدەنیەکان لە ڕۆژئاوا بووردۆمان دەکات و وتی، "گەلی ڕۆژئاوا کە لەدژی داعش شەڕی کرد گەلانی ڕۆژئاوا پشتگیریان لێکرد. بەڵام دەوڵەتانی ئەوروپا لەبەرانبەر تاوانی مرۆڤایەتی کە ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا ئەنجامیدا، بێدەنگ بوون. هەموو کەسە بەویژدانەکان پێویستە پشتگیری لە ڕۆژئاوا بکەن.

لە چالاکیەکەدا فیلمی ئەنریکۆ دەلگامبا کە لە ڕۆژئاوا بەرهەمهێنراوە، پیشاندرا. هەروەها لە رێگای مانگی سوور هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆکرایەوە.

ف.ق