لە ئەرمینیا بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

کوردانی ئەرمینیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا داوای ئازادیان بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

کوردان لە ئەرمینیا بە بۆنەی هەنگاوی'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' کۆنفڕانسێکی ڕۆۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

ڕاگەیەنراوەکە لە گوندی ئاراکسی ناوچەی ئۆکتۆبەریان لە لایەن نوێنەرانەی دەز کوردیەکانی ئەرمینیا خوێندرایەوە.

بەرلە ڕاگەیەنراوەکە لەبارەی واتا و گرنگی هەنگاوەکە کۆبوونەوەیەک رێکخرا.

ملۆ کالاشیان ئەنجامی کۆمیتەی کوردستان قسەی کرد و پشتگیری کۆمیتەکەی بۆ هەنگاوی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشاندا.

کالاشیان ڕاشیگەیاند کە بە بەرخۆدانی گەل و گەریلا فاشیزم هەڵدەوەشێنرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنرێت و ڕێبەری گەلی کورد ئازاد دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەژا ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازادی ئەرمینیا کوبار کالاشیان قسەی کرد.

کوبار کالاشیان ئاماژەی بەوەکرد کە تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت تێکۆشان بەردەوام دەبێت و وتی،"ئازادی ڕێبەرمان بە تایبەتی ئەرکی ژنانە. ئێمەش بەم تێگەیشتنە تێدەکۆشین."

لە کۆتایی قسەکاندا دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ وترایەوە و چالاکی کۆتایی هات.

ف.ق