لە ئەستەنبول ٢ ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپە سووتێندران

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید ساکینە جانسز ئاشکرایان کرد لە ئەستەنبول دوو ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپەیان سووتاندووە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایان کرد، ٢٧ی شوبات لە گەڕەکی جرجری ناوچەی عەلی بەیکۆی ئەستەنبول یەکینەکانیان دوو ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپەیان سووتاندووە و راشیانگەیاند، ئامانجی چالاکییەکە ئەوەیە تیشک بخەنە سەر رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەی ئیمرالی.

یەکینەکان رایانگەیاند، تا ئەو رۆژەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لانەبرێت، ئەوان کۆتایی بە چالاکییەکانیان ناهێنن و دووپاتیشیان کردەوە کە ئەوان لە بەرامبەر هێرشەکان کە دەکەونە چوراچێوەی پلانگێرییەکە، بێدەنگ نامێنن.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیاندا جەختیان کردەوە کە دەستیان بە قۆناغی چالاکی کردووە.

ز.ش