لە ئەستەنبوڵ کەمپینی 'ئێمە خۆمان بپارێزین' ڕاگەیەنرا

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا) بە دروشمی ' ئێمە خۆمان بپارێزین' کەمپینێکی چوار مانگی لە ئەستەنبوڵ ڕاگەیاند.

تەڤگەری ژنانی ئازاد لە بەردەم باڵەخانەی ناوچەی باغجلاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کەمپینەکەی ڕاگەیاند.

ئیدیل ئۆغورلو هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، ئەلیف بولوت هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەکە، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، چالاکوانانی تەڤگەرەککە و دایکانی ئاشتی بەشداریان کرد.

ئایسون چەپەر چالاکوانی تەژا بە کوردی ڕاگەیەنراوی خوێندەوە و تورکیەکەشی لە لایەن زەکی ئیلباسانەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە سیاسەتی ' ڕەدکردنەوە، نەژادپەرستی، زایەندەپارێزی پیاو بە عەقڵیەتی حکومەت و هێرشەکان لەبەرانبەر ژنان کرا و ئەوەخرایەڕوو:

"ئێدی بەسە، ئێدی ئێمە دەڵێین خۆمان بە ئایدۆلۆژیای ژن بپارێزین و لەدژی میلیتاریزم، نەژادپەرستی، زایەندەپارێزی و دەستدرێژی بەناوی ئایین کە بە دەستی دەسەڵاتی پیاو و هاوکاری ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەنجام دەدرێت بوەستینەوە. بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەرخۆدان بکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا داواکرا کە لەدژی هێرشەکانی سەر ژنان تێکۆشان بەهێز بکرێت و تیشک خرایە سەر ئەوەی،"بە رێکخستن خاوەنداری لە ناسنامە، هەبوون، جەستە و رەنجی خۆمان دەکەین و خۆمان دەپارێزین. لەدژی هێرشەکان پاراستنی خۆمان چەندین جار زیاد دەکەن. داوا دەکەین هەموو کەسێک پشتگیری لە کەمپینەکەمان کات."

دوای خوێندنی ڕاگەیەنراوەکە، سینەڤیزیۆنێک لەبارەی بەرخۆدانی ژن نمایشکرا.

ف.ق