لە ئەسینا هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە پەنابەران رژانە سەر شەقامەکان

لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و سیاسەتەکانى دەوڵەتى تورک و یونانیان لە دژی پەنابەران ئیدانە کرد.

ئێوارەى پێنجشەممە جگ لە سیریاز، لەسەر داواى حیزبە چەپەکان و گروپە ئانارشیتەکان هەزاران کەس لە ئەسینا رژانە گۆڕەپانی ئەکادیمیا و بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەران رێپێوانیان رێکخست.

جەماوەری گەل خواستیان بە بەردەم پەرلەمانی یونان و نوێنەرایەتیى یەکێتیى ئەوروپا لە ئەسینادا بڕۆن، بەڵام لە بەردەم پەرلەمانى یونان پۆلیس بەربەرستى دانابوو و رێگەی نەدا چالاکوانان بەو ناوچانەدا بڕۆن، کە پێشتر بۆ چالاکییەکەیان دەستنیشانیان کردبوو.

جەماوەری گەل دواى ماوەیەک لە مانەوەیان لە بەردەم بینای پەرلەمان و وتنەوەى چەندین دروشم، گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی ئەکادیمیا.

حیزبە چەپەکان و گروپە ئانارشیستەکانی یونان بە راگەیاندراو و لێدوان رەفتاری حکومەتەکانى تورک و یونانیان لە دژی پەنابەران بە "فاشیزم" پێناسەکرد. کوردیش بەشداری چالاکییەکە بوون.

ژ.ت