لە ئەنکەرە دەستگیرکردن و لە ئامەدیش هەڵکوتانە سەر ماڵان

پۆلیسی فاشیستی تورک لە ئەنکەرە ٥ خوەندکاریان دەستگیر کرد و لە ناوچەی سووری ئامەدیش هێزە سەربازییەکان و پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵان.

لە کۆلێژی زمان و مێژووی و جۆگرافیا لە زانکۆی ئەنکەرە پێش ئەوەی خوێندکاران لێدوانێک بڵاو بکەنەوە، هیزەکانی پۆلیس رێگریان لێکردن و نەیانهێشت بگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن و خوەندکاران لە دژی هێزەکانی پۆلیس وەستانەوە و لە ئەنجامدا ٥ خوەندار دەستگیر کران.

لە لایەکی دیکەوە لە گەڕەکی چەرمۆی ناوچەی سووری ئامەد هیزەکانی پۆلیس و سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنە قڕکەرییەکانیاندا، هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ.

تا ئێستا لە بارەی دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە هێزەکانی پۆلیس و سەربازانی تورک هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکانیان، هیچ زانیارییەکمان بەدەستمان نەگەیشتووە.

ز.ش