لە بەرلین یادی ئەرکۆچاک بەرز راگیرا

کامبەر ئەرکۆچاک رەنجدەری دۆزی سۆسیالیزم و داکۆکیکاری مافەکانى مرۆڤ، کە لە دوورە وڵاتەیدا و لە بەرلین گیانى لە دەستدا، مەراسیمێک بۆ بەرز راگرتنى یادی بەڕێوەچوو.

کامبەر ئەرکۆچاک ٣ی ئادار لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکی کریوزبێرگ لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا گیانى لە دەستدا. ئەرکۆچاک تەمەنی ٥٣ ساڵ بوو و ماوەى ٣ ساڵیش بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجی سی بوو بوو.

دوێنێ پێنجەشەممە لە ماڵی جەم لە بەرلین مەراسمیک بۆ یادکردنەوە و بەرزاگرتنى یادی ئەرکۆچاک رێکخرا.

تەرمەکەی ئەرکۆچاک بە دەم شێعری "لە ئیستانبول چاوەڕێ بکە - Bekle Bîzî Îstanbûl"ی وەدات تورکالی بەرەوە ئیستەنبول بەڕێکرا.

سەدان کەسی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕی کورد و تورک و ئەڵمان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەى ئەرکۆچاک لە ئەسەن یورت بەخاک بسپێردرێت.

ژ.ت