لە بەلجیکا نەژادپەرستە تورکەکان هێرشیان کردە سەر کوردێک و بە سەختی برینداریان کرد

لە کۆمونی Quaregnonی بەلجیکا بە بیانووی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باسی لە کوردبوونی خۆی کردووە، نەکادپەرستە تورکەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گونجێکی کورد و لێیاندا. گەنجە کوردەکە لە دۆخێکی خراپدایە.

نەژادپەرستە تورکەکان ئێوارەی یەکشەمە لە کۆمینی Quaregnon لە هەرێمی ڤالۆن بە بیانووی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باسی لە ناسنامەی کوردی خۆی کردووە، نەژادپەرستە تورکەکان هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد.

گەنجە کوردەکە وەک ئەوەی مردبێت جوولایەوە و لەئەنجامدا هێرشبەرەکان لە ماڵەکەی چوونە دەرەوە. بەپێی زانیاریەکان گەنجە کوردەکە لەژێر چاودێری وردی پزیشکەکاندایە، لەبەرئەوەی زۆریان لێداوە و دەروونی تێکچووە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی ئەوەی ئەو گەنجە کوردە ڤیدیۆیەکی لەبارەی کوردبوونی خۆی و ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بڵاوکردووەتەوە ڕووبەڕووی هێرشەکە بووەتەوە.

دوای هێرشی نەژادپەرستی تورک ژمارەیەک کەسی تورک دەستگیرکران گەڕان بەدوای تاوانبارەکانی تریش بەردەوامە.

ف.ق