لە تۆرۆنتۆی کەنەدا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەت تورک ئیدانە کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

جەماوەری ناڕازی لە بەردەم تۆرۆنتۆ سیتی هۆڵ کۆبوونەوە و تاوانەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هاووڵاتییان و بێدەنگیی دەوڵەتەکانی جیهانیان ئیدانەکرد.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و لە راگەیاندراوەکەدا داوا کرابوو، کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی بە خێرایی و دەستبەجێ رابگیرێت و ئەو کەسانەشی بێدەنگن و چاو لەو کۆمەڵکوژی و داگیرکەرییە دەپۆشن، هاوبەشی ئەو تاوان و کوشتارانەنن.

هەروەها داوا کراوە، دەوڵەتی کەنەدا رێککەوتنەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا بە خێرایی رابگرێت.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان، دەوڵەتى تورکی فاشیست هێرش دەکاتە سەر منداڵان، دەوڵەتى تورک لە کوردستان بۆ دەرەوە" کۆتایی پێهات.

ژ.ت