لە دویسبورگی ئەلمانیا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئیدانە کرا

لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا بە سازکردنی چالاکیەک توندوتیژی دژ بە ژنان ئیدانە کرا.

١٢هەمین چالاکی کە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلەوە بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە بە خولەکێک رێزگرتن، دەستیپێکرد.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی تەژەکە-ئەوروپا بەرز کرانەوە و پانکارتی شەرمەزارکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەرز کرانەوە. لە چالاکیەکەدا چالاکی ژنان ئامارا تۆڵهلدان قسەی کرد و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لە تورکیا توندوتیژی و تاوانەکانی دژ بە ژنان زیادی کردووە.

تۆلهڵدان راشیگەیاند، بزوتنەوەی ئازادی، گەلی کورد و ژنان بە رێکخستن و خۆڕاگری و خۆپاراستن وڵامی پێویست دەدەنەوە بەو هۆشمەندیەی لە پشت دەستدرێژی و داگیرکەریەوەیە.

لە کۆتایی چالاکیەکەشدا بانگەوازی بەشداریکردن لە چالاکیەکەی ٢٥ی تەمموز لە هەمان شوێن، کرا و کۆتایی بەو چالاکیە هات.

ز.ش