لە سوید بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکەدا بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لەبەردەم پەرلەمانی سوید کاتژمێر ١٥:٠٠ چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکوانان پۆستەر و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و دروشمیان بۆ ئازادی ئۆجالان وتەوە.

لە چالاکیەکەدا ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زۆر جار هەوڵیداوە دەست بە پڕۆسەی ئاشتی بکات و ئەوەخرایەڕوو، "ئەگەر دەوڵەتی تورک بۆ ئاشتی ئامادە بووایە، هیچ شتێک لە ئازادی ئۆجالان باشتر نەدەبوو. ئازادبوونی ئۆجالان داواکاری ملیۆنان کوردە، لەبەرئەوەش بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی ئازادکردنی ئۆجالان هەنگاوی سەرەتایە."

ف.ق