لە شاری لۆریانی فەرەنسا یادی ٣ شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە بەرز راگیرا

لە شاری لۆریان لە فەرەنسا و لە رێورەسمێکدا یادی ٣ شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە بەرز راگیرا.


کەنداڵ برەیز، باران گالیسیا و باران ساسۆن، کە لە تێکۆشان لە دژی داعش شەهید بوو بوون لە شاری لۆریانی فەرەنسا مەراسمێک بۆ بەرز راگرتنى یادیان بەڕێوەچوو.

باران گالیسیا (سامویل پرادا لیۆن) و کەنداڵ برەیز (ئۆلیڤێر لو کڵانش) لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٨ لە هێرشی ئاسمانیى دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو بوون. باران ساسۆن (شوێرد هیگر)ی هۆڵەندی لە تەمووزی ٢٠١٧دا و کاتی تێکۆشان لە دژی داعش شەهید بوو.

فەهمی کاپڵان هاوسەرۆکى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە رێن، ئەیلەم باڵتا هاووتەبێژی ژنان لە رێن و ریکۆ هێرڤی بەڕێوەبەری کۆمەڵەى دۆستایەتیى یونان – بریتاین وتەیان پێشکەشکرد.

کاپڵان و ئەیلەم رایانگەیاند، بەهای شۆڕشی گەلانى باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە بە خوێن و رەنجی خۆیان بونیاتنراوە رووبەڕووی هێرشی داگیرکەری بووەتەوە. بەڕێوەبەرانی کورد یادی ئەو شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستانەیان بەرز راگرت.

هێرڤیش رایگەیاند، ئێستا هەزاران پەناخواز لەسەر سنووری یونان و تورکیادان و تورکیا لە دژی پەنابەران سیاسەتى گەلەکۆمەکی بۆ دەرپەڕاندنیان بەرەو ئەوروپا بەڕێوەدەبات.

هەڤاڵانى کەنداڵ و برەیز بیرەوەرییەکانى خۆیان لەگەڵ ئەو هەڤاڵە شەهیدە ئینتەرناسیۆنالیستانەدا گێڕایەوە.

ژ.ت