لە لەندەن داگیرکەری شەرمەزارکرا

کوردستانیانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، هێرشی قڕکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و داوای هەڵوێستدەربڕین لە وڵاتانی ئەوروپا کرا.

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە دۆوینگ ستریت لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکوەزیری کۆبوونەوە و داوا لە دەوڵەتی بەریتانیا و هەموو ئەوروپا کرا کە لەدژی هێرشەکانی سەر کورد بێدەنگ نەبن.

لە چالاکیەکەدا کە لەسەر ناوی دەستپێشخەری ژنان کورد ئەنجامدرا، دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان'، 'دەوڵەتی تورک دەوڵەتی تیرۆرە'، 'بەریتانیا کۆتایی بە هاوریکاریکردنی تورکیا بهێنە'، 'کۆتایی بە هێرشەکانی سەر کوردستان بهێنن' وترانەوە.

لەسەر ناوی دەستپێشخەری ژنانی کورد ئەلیف داریجان قسەیکرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بەریتانیا گەورەترین بازرگانی چەک لەگەڵ تورکیا دەکات و باسی لە هاوکاریەکانی بەریتانیا بۆ تورک کرد.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا ئەرجان ئاکباڵ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان سەرکەوتن دەهێنێت.

ف،ق