لە مانگی شوباتدا ١٢ پەیامنێر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون

کۆمەڵەی پەیامنێرانی دیجلە فورات ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا ١٢ پەیامنێر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکراو کە پەیامنێرێک سزا دراوە.

کۆمەڵەی پەیامنێرانی دیجلە فورات (دەفەگە) ڕاپۆرتی مانگی شوباتی لەبارەی پێشێلکردنی مافی پەیامنێران بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ناڕەزایی بەرانبەر دۆخی پەیامنێران پیشاندرا بە تایبەتی کە لە سەر سنوری یونان دۆخی پەنابەران ڕۆماڵ دەکەن.

'زیاتر لە ١٠٠ پەیامنێر لە زینداندان'

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەدەکرێت لە باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر لە ١٠٠ پەیامنێر لە ئێستادا لە زیندانەکاندان. باس لە دەستگیرکردنی ئالپتەکین دورسونئۆغلۆ بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی یاکن دۆغۆ هابەر کرا و هەروەها بارش تەرکئۆغلۆ بەڕێوەبەری ناوەندی هەواڵی ئۆدا تیڤی و هولیا کلینچی پەیامنێری ئەو کەناڵە وەبیرهێنرانەوە و ڕاگەیەنرا، ماڵپەری ئۆدا  تی ڤی ئاستەنگدەکرێت.

کۆمەڵەکە دەڵێت، "بە هەزاران پەیامنێریش لەبەردەم دادگاکان لە دۆخێکی خرابدان و بە بیانۆی جیاواز دەستگیردەکرێن و دەیانەوێت بیانترسێنن."

ئاماری مانگی شوبات

کۆمەڵەی پەیامنێرانی دیجلە فورات وتیشی، "١٢ پەیامنێر دەستگیرکراون یەکێکیان سزادراوە، هێرش بەرانبەر ٣ پەیامنێر ئەنجامدراوە، لێپرسینەوەی لە ٢ پەیامنێر کراوە، سزا بەسەر ٦ پەیامنێر سەپێنراوە. لەبارەی ٧١ پەیامنێر ١٥ سکاڵا تۆمار کراون. ئاژانسی ژن نیوز سانسور کراوە و سانسوری لەسەر ٢ پەیامنێر سەپێنراوە و لە ئێستادا ١١١ پەیامنێر دەستگیرکراون.

ف.ق