لە مانگی شوباتدا ١٣١ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی ئاسایش و تەندروستی کرێکارانی تورکیا ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا ١٣١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کو ٢ کەسیان منداڵن و دوو کرێکاریش برینداربوون.

ئەنجومەنی ئاسایش و تەندروستی کرێکارانی تورکیا (ÎSÎG) ڕاپۆرتی مانگی شوباتی لەبارەی دۆخی کرێکاران بڵاوکردەوە.

(ÎSÎG) ئامارێکی بڵاوکردەوە کە لە خانەوادە، هاوڕی و سەندیکا کرێکاریەکان وەرگیراوە و ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا زیاتر لە ١٣١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ٦ کەسیان بە هۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ١٣١ کرێکار ١١٨ کرێکار و کارمەندی و مووچەخۆر بوون و ١٣ کرێکاریش ئەو کەسانەن کە خۆیان کار دەکەن وەک جۆتیار و دوکاندار و ٣ کرێکار ژن بوون و ١٢٨ کرێکاریش پیاو بوون.

ف.ق