لە مێرسین ژمارەیەکی زۆر ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە شاری مێرسین لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیدا ژمارەیەکی زۆر ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران. هاوسەرۆکی ناوچە و بەڕێوەبەری هەدەپەشیان تیدایە.

پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێرسین ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ. پۆلیس کاتێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە، هەموو شتێکیان تێکەڵ کرد و دەستیان بەسەر ئامێری دیجیتاڵیدا گرت. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فەیزا کایا هاوسەرۆکی ناوچەی ئاکدەنیزی هەدەپە، جەبار کارابەگ هاوسەرۆکی ناوچەی تۆرۆسلاری هەیە، نورای ئاسلان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئاکدەنیزی هەدەپە، نازان دوندار، جیهان کۆکبالک و ئەرجان ئالپ بەڕێوەبرانەی ڕێکخستنی هەدەپە دەستگیرکران.

باسی ئەوە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامە و ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە زیادبووندایە.

ف.ق