لە نەمسا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان ئیدانەکرا

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا(ئوتریش) بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

گەنجانی کورد ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ١٨:٠٠ لە مەیدانی وەست بانهۆف کۆبونەوە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵای پەکەکە و وێنەی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە مووراد قەرەیلان، جەمیل بایک ودەوران کاڵکان-یان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدە دروشم گەلی وەک " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان" و " بژی پشتیوانی ئینترناسیۆنال" وترایەوە.

ک-ش