لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکەدا چالاکی ئەنجامدرا

بۆ پشتگیریکردنی لە هەنگاوی کەجەکە بەناوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا میتینگێک ڕێکخرا.

بۆ پشتگیریکردنی لە هەنگاوی کەجەکە بەناوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا میتینگێک ڕێکخرا.

نەجەدەکە هامبۆرگ، ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین، AGÎF, ADHK, ATÎK, KKP بەشداریان لە چالاکیەکەی بەردەم ناوەندی کەلتوری Rote Flore کرد.

لەیلا کایا لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین بڵاوکراوەیەکی خوێندەوە و رایگەیاند کە زیندانیکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زیندانیکردنی هەموو گەلی کوردە و ژنانی کورد هیچ کاتێک ئەم زیندانیکردنە قبوڵ ناکەن.

گروپە دژەفاشیتەکانیش قسەیان کرد و رایانگەیاند کە هزر و ڕامانی ئۆجالان بە تەنها بۆ گەلی کوورد، بۆ هەموو شۆڕشگێرانی جیهان ئیلهامێکە.

ف.ق