لە هیلبۆرن یادی شەهیدان کرایەوە

لەیلا ئاگری (فیلیز ئاسلان) ئەندامی دەستەى بەرێوەبەریی کەژەکە، کە لە بۆردومانی ئاسمانیدا شەهید بوو و هەروەها هێڤی گابار (گوڵستان ئاکسۆی)، کە بەهۆی نەخۆشییەوە کوچی دوایی کرد، لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا یادیان بەرز راگیرا.

یادەکە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا و ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە هیلبۆرنی ئەڵمانیا رێکخراو و چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستپێکرد.

نوێنەری ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە هیلبۆرن لە وتەکانیدا رایگەیاند، بە دڵسۆزی وەفا بۆ یادی شەهیدان تێکۆشان گەورەتر و بەهێزتر دەکەین.

بێریتان ئامانۆس چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا وتی "رێنماییەکانی رێبەرەکەمان، کە دەیگوت 'حیزبەکەمان حیزبی شەهیدانە' زۆر مانادارە. گەلەکەمان دەبێت لەو چوارچێوەیەدا خاوەنداری لە کار و تێکۆشانی شەهیدان بکات".

ئامانۆس سەرنجی خستەسەر رەنج و تێکۆشانی لەیلا ئاگری و هێڤی گابار لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کووردستاندا و وتیشی "هەڤاڵ لەیلا بە بیر و رامانی خۆی جەنگاوەرێکی دڵسۆزری رێبەرایەتی بوو. هێڤی گاباریش لە تێکۆشانەکەیدا یەک هەنگاو پاشەکشەى نەکرد".

لە یادەکەدا لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەر دوو شەهیدەکە سینەفیزیۆنێک نمایشکرا و دواتر بە وتنەوەى دروشم کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

ژ.ت