لە پاریس و گراز چالاکی لەدژی نەژادپەرستی ئەنجامدران

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شاری گرازی نەمسا لەدژی نەژادپەرستی خۆپیشاندانی شەرمەزارکردن ئەنجامدران.

لە پاریس ڕێکخستنەکانی پەنابەران لەدژی نەژادپەرستی و فاشیزم ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان کرد لەدژی فاشیزم تێکۆشان گەش بکرێت.

١٩ی شوبات لە شاری هونای ئەڵمانیا، کەسێکی ئەڵمانی نەژادپەرست هێرشی کردە سەر کافییەک و لە ئەنجامدا ٩ کەس کوژران کە کوردیشیان لەناودا بوو.

لە پاریس کە پەنابەری کورد و تورکی زۆری لێیە، ڕۆژی هەینی کاتژمێر ١٨:٠٠ خۆپیشاندان ڕێکخرا و ڕێز لەو کەسانەگیرا کە لە هێرشەکەدا کوژراون.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'نا بۆ نەژادپەرستی، بەڵی بۆ یەکگرتن' و 'لەدژی فاشیزم یەکبگرن' بەرزکرانەوە و لە ڕاگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا، زانیاریەکان لەبارەی دەروونی بکوژەکە لە خزمەتی ئەو دایە و هەوڵ دەدرێت، ڕووداوەکە کە دوژمنایەتیکردنی بیانیەکانە، بشاردرێتەوە.

هەروەها باسی ئەوەکرا، ئەوانەی فاشیزم پەرەپێدەدەن، کوژەر دروست دەکەن و گروپە فاشیستەکان ڕێکخستنەکانیان بەهێز دەکەن.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، هەڵوێستی دەوڵەتی ئەڵمانیا دوای ڕووداوەکە، دووڕووییە و لە فەڕەنساش هەمان دۆخ هەیە.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، لە هەموو جیهان فاشیزم گەش دەکریت و تاکە ڕێگا لەدژی فاشیزم تێکۆشانە.

گراز

لە شاری گرازی نەمساش کوردەکان و ڕێکخستنە چەپەکان هێرشی نەژادپەرستیان شەرمەزار کرد. چالاکوان یاسی ئەو کەسانەیان کردەوە کە گیانیان لەدەستداوە. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی ئەڵمانی بەرزکرانەوە و لەدژی فاشیزم و نەژادپەرستی دروشم وترانەوە.

ف.ق