لە چووکوورۆڤای فشارلە سەربەندکراوانی سیاسی بەردەوامە

سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهد - ÎHD)ی ئەدەنە رایگەیان کە لە گرتووخانەکانی چووکوورۆڤای فشارلەسەر بەندکراوانی زیاسی زۆرتردەبێت.

لە بەندیخانەی پیتی (F)ی چووکوورۆڤای ئەدەنە، لە بەندیخانەی پیتی (M)ی جەیهانی و لە بەندیخانەی ژمارەی (2)ی پیتی (A)ی عوسمانییە فشارلەسەر بەندکراوانی سیاسی بەردەوامە.

ئیلهان ئونگور، سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهد - ÎHD)ی ئەدەنە، باسی فشارەکانی سەر بەندکراوانی کرد.. ئونگور ڕایگەیاند کە بەندکراوەکانی عوسمانییە کاتێک لەگەڵ کەسوکارەکانیان بە تەلەفۆن قسە دەکەن، بە بیانووی وەکو پروپاگەندەی ڕێکخستن، سزای دیسپلینیان بۆ دەبڕێتەوە.

ئونگور وتیشی: "لە بەندیخانەکاندا ژماردنی بە پێوە بەسەر زیندانییەکانیدا دەسەپێندرێت، کاتێک زیندانییەکانی هەڵناستنە سەرپێ، ملیان دەگرن و بەزۆر هەڵیاندەستێننە سەرپێ. لە چاوپێکەتنمان لەگەڵ زیندانییەکان بینیمان کە ڕێگریی دەکرێت لە بەدەستخستنی کتێب و گۆڤار و رۆژنامەکاندا، لە گرتووخانەکاندا ڕۆژنامەی 'یەنی یاشام' نییە. لە عوسمانییەش ئەو نامانەی کە بۆیان دێت ئەگەر بە کوردی بێت نایدەن بە بەندکراوەکان، پارەی وەرگێڕانی نامە لە بەندکراوەکان داوا دەکەن.

'هەندێک بەندکراوان دوو ساڵە ناتوانن کەسوکاریان ببینن'

لە عوسمانییە ئەو کەسانەی بەهۆی کێشەی نسێبینەوە دادگایی دەکرێن، گوشاری تایبەتیان دەخرێتە سەر. لەبەر ئەوەی سزای دیسپلینیان بەسەردا دەسەپێندرێت، هەندێک زیندانی هەن دوو ساڵە ناتوانن کەسوکاریان ببینن".

ک-ش