لە کەنەدا فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

کوردان لە کەنەدا فرۆشتنی چەکی کەنەدی-یان بە دەوڵەتی تورک ئیدانە کرد و رایانگەیاند، "دەوڵەتی تورک تاوانى شەڕ ئەنجام دەدات".

کوردان لە شاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا کۆبوونەوە و فرۆشتنی چەکی کەنەدا بە دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی فیدراسیۆنی کورد رێکخرا و لەو چالاکییەدا داگیرکەری، هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورک و فرۆشتنی چەکی کەنەدی بە دەوڵەتى تورک ئیدانە کرا.

چالاکوانان رایانگەیاند، دەوڵەتى تورک تاوانى شەڕ ئەنجام دەدات و داوایان لە کەنەدا کرد "نەبێتە هاوبەشی ئەو تاوانە" و لەو بارەیەوە دۆسەیەک رادەستی پەرلەمانی کەنەدا کرا.

ژ.ت