لە یوتۆبۆریی سویدی هێرشە داگیرکەرییەکانى تورکیا و ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا

لە شاری یوتۆبۆریی سوید لە چالاکییەکدا هێرشە داگیرکەرییەکانى تورکیا و ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو ٢ رژێمە داگیرکەرەوە ئیدانە کرا و هەر لە چالاکییەکەدا یادی شەهیدانی ژینگەی پاوەش بەرز راگیرا.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)ەوە لە یۆتۆبۆریی سوید بۆ ئیدانە کردنی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان رێکخرابوو.

لەو چالاکییەدا هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان و بە تایبەتی هێرشەکانی دەوڵەتى فاشیستیی تورکیا بۆ سەر کۆنەماسی شەرمەزار کرا، کە تێیدا چەند هاوڵاتی باشووری کوردستان بە سەختی بریندار بوون و کادرێکی پژاک شەهید بوو.

 هەر لەو چالاکییەدا شەهیدانی پاراستنی ژینگە  کە چەند رۆژ لەمەوپێش بۆ پارێزگاری لە چیاکان و سروشتی کوردستان گیانیان پێشکەش کرد وەبیرهێنرانەوە و یاد و ڕێگەیان پیرۆز کرا.

بەشداربووانی ئەم چالاکییە، پیلانگێڕیی هەر دوو ڕژیمی داگیرکەر و فاشیستی ئێران و تورکیایان بۆ سەر کوردستان بە وتنەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ کۆماری سێدارە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، شەرمەزار کرد.

ژ.ت