ماوەی دەستگیرکردنی ٤٨ کەس درێژکرایەوە کە لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرابوون

ماوەی دەستگیرکردنی ٤٨ کەس درێژکرایەوە کە لە ئەستەنبوڵ لە چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی پرسوسدا دەستگیرکران. راگەیەنرا کە ئەشکەنجەشدراون.

لەو ٥٤ کەسەی کە لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ لە کاتی چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی پرسوسدا دەستگیرکران، ٢ پارێزەر و ٢ منداڵ ئازادکران. ماوەی دەستگیرکردنی ٤٨ کەسیش درێژکرایەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ زیندانیکراون.

دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری تر ماوەی دەستگیرکردنیان بەردەوام بێت.

لەناو ئۆتۆمبێڵی پۆلیس ئەشکەنجەدراون

فەرات بۆغاتەکین هاوسەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی کە موەکیلێکی خۆی بینیەوە ڕایگەیاند، شوێنی ئەشکەنجەیەکی زۆر لەسەر لەشیان دیارە و ٤ کاتژمێر بە دەستوقاچ بەستراوی لەدواوە لە ئۆتۆمبێڵی پۆلیس ڕاگیراون.

ف.ق