مەشەدە: ئاگرەکەی ئیمڕالی ڕێکەوت نییە

ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند، لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە ئێمڕالی کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر لەوێ ڕاگیراون ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئاگرەکەی ئیمڕالی ڕێکەوت نییە."

ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات بێدەنگی کۆمیتەی رێگریکردنی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و کۆنسەی ئەوروپای شەرمەزار کرد و ئاماژەی بە نیگەرانیەکانی لەبارەی ئاگرەکەی ئیمڕالی کرد.

مەشەدە وتی، "لەسەر راگەیەنراوەکەی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زانیاریان پێگەیشتووە کە لە دورگەی ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە." مەشەدە ئاماژەی بەوەکرد، بە گۆمانەوە سەیری ئاگرەکەی ئیمڕالی دەکەن و ئاگرکەوتنەوە رێکەوت نییە.

مەشەدە هەروەها هەڵوێستی کۆمیتەی ڕێگریکردنی لە ئەشکەنجە و کۆنسەی ئەوروپای شەرمەزار کرد.

مەشەدە وتی، "پێویستە کۆمەڵگای ئیزدی باش بزانێت کە ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی لەم زستانەدا رێکەوت نییە. هەروەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگال خاوەنداری لە ئێزدیان کرد، پێویستە ئیزدیانیش لە دەرەوەی وڵات و لە شەنگال و باشووری کوردستان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن. تا پارێزەر و خانەوادە لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامنەدەن ئێمە لە کۆڵانەکان دەبین. پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر گەلی باشوور و شەنگالیەکان لەسەر پێ بن."

ف.ق