جگە لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو کەسانەی لەو هێرشە رەگەزپەرەستانەدا گیانیان لەدەستدا، چەندین کەسی دیکەش لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگای کوردی لە هاناو کۆ بوونەوە. بە ناوی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کاوە، بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە.
ل بەیاننامەکەدا باس لەو هێرشە رەگەزپەرەستانەیە کرا و جەخت کرایەوە کە پێویستە لە دژی ئەو هێرشە تێکۆشانیکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت. هاوکات بانگەوازییەک ئاڕاستەی هەموو کەسێک کرا کە بەشداری چالاکییە ناڕەزاییەکان ببن.
لە لایەکی دیکەوە سەرپیل تەمیز کارمەندی رۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکایە و باوکی فەرهات ئونڤەرە کە یەکێکە لە کوژراوانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە. رۆژنامەکەش لە لێدوانێکدا کە بە زمانی کوردی، ئەلمانی و تورکی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە رایگەیاند، ئیمە زۆر دڵگران بووین بە گیان لەدەستدانی ئونڤەری کوڕی سەرپیل تەمیز کارمەندی رۆژنامەکەمان و هاوکات هەموو ئەو کەسانەی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەکانیان دەکەین.
ز.ش