نووسینگەى مافەکانى سەدە: دەبێت ئێمە بە خێرایی بچین بۆ ئیمراڵی!

نووسینگەى مافەکانى سەدە لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە دوورگەى ئیمراڵی رایگەیاند، دەبێت بە خێڕایى بچینە ئیمراڵی.

دواى ئەوەى ئاشکرابوو لە زیندانى ئیمراڵی ئاگرکەوتنەوە روویداوە، کە عەدبوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەو زیندانەدا زیندانییە، پارێزەرانى نووسینگەى مافەکانى سەدە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

'دەبێت دەستبەجێ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین'

لە راگەیاندراوەکەى نووسینگەى مافەکانى سەدە دا هاتووە:

"لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، کە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە دوورگەى ئیمراڵی ئاگرێک کەوتووەتەوە. بەهۆی ئەوەى سەردانەکانمان بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە رێگرییان لێدەکرێت، ئێمە ئاگاداری دۆخی موەکیلمەکەمان (ئۆجالان) لە دوورگەى ئیمراڵی نین. لەبەر ئەوەش ئێمە لەبارەى ئاگرکەوتنەوەکەوە زانیاریمان نییە و ئێمە لە میدیاکانەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەکەمان بیست. بۆ ئەوەى ئێمە ئاگاداری باری تەندروستیى موەکیلەکەمان ببین و نیگەرانیەکانمان نەمێنن، سەردانی وەزارەتى داد و داواکاری گشتیى کۆماریمان لە بورسا کرد تاوەکو ئێمە بتوانین بە خێرایى چاپێکەوتن ئەنجام بدەین. ئێمە بە وردی قۆناغەکە و پرۆسەکە چاودێری دەکەین. دەبێت هەموو کەس بەرپرسیارانە و جدی لە هەواڵە پەیوەندیدارەکان بە گۆشەگیرییەوە نزیک بێتەوە. دەبێت ئێمە بە خێرایى بچین بۆ ئیمراڵی".

دواى ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەى ئیمراڵی پارێزەران، ئیبراهیم بیلمەز، رازییە تورگوت، رێزان ساریجا و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆلای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چاویان پێی بکەوێت، جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد.

ژ.ت