هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح دوای دەستگیرکردنی، لە ئاسایشی ئامەد دەستبەسەرە

محمد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح کە دوێنێ لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیر کرابوو، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد دەستبەسەرە.

محمد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح دوای ئەوەی لە لایەن رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە بە کودەتای قەیومەکان لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە و لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیشدا دوێنێ دەستگیر کرا، لە ئێستادا لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد دەستبەسەر کراوە.

بڕیاری شاراوە لە سەر دۆسیەی دەمیر دراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش وتەی وەربگیرێت و دواتر رەوانەی دادگا بکرێت.

ز.ش