هێرشکرایە سەر باڵەخانەی هەدەپەی ئایدن ئەنجامدرا

لە شاری ئایدنی تورکیا هێرش کرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە. دەرگای باڵەخانەکەیان شکاند و تابلۆی سەر باڵەخانەکە لێکرایەوە و شکێنرا.

لە شاری ئایدن هێرش کرایە سەر باڵيخانەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە).

دەرگای باڵەخانەکەیان شکاند و تابلۆی سەر باڵەخانەکە لێکرایەوە و شکێنرا.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش هێرش کرایە سەر باڵيخانەی ناوەندی هەدەپە. هەدەپە داوای یاسایی تۆمار کردبوو.

ئەلڤان ئۆرتاکلار هاوسەرۆکی هەدەپەی ئایدن ڕایگەیاند، لە ئایدن لەم ماوەیەکی دواییدا تورکە نەتەوەپەرستەکان بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هەدەپە.

ف.ق