هەدەپە: ئاکەپە پەنابەران وەک چەک بەکاردەهێنێت
گولسوم ئاغائۆغلۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە ڕایگەیاند، ئاکەپە پەنابەران وەک چەک بەکاردەهێنێت. ئاکەپە بەرپرسی مردنی پەنابەرانە.
گولسوم ئاغائۆغلۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە ڕایگەیاند، ئاکەپە پەنابەران وەک چەک بەکاردەهێنێت. ئاکەپە بەرپرسی مردنی پەنابەرانە.
گولسوم ئاغائۆغلۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە، لەبارەی دۆخی پەنابەران و بەکارهێنانیان لە لایەن ئاکەپەوە لەدوای کوژراوەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیدلب ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاغائۆغلۆ ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە دوای کوژراوەکانی لە ئیدلب لە ٢٧ی شوباتدا دیسان دەستی بۆ کارتی پەنابەران بردووە و وتی، "ئاکەپە پەنابەرانی کردووەتە ئامێرێکی سیاسی و وەک چەک بەکاریان دەهێنێت."
هەروەها باسی ئەوەشی کرد، "بە هۆی هەڵوێستی ئاکەپە پەنابەران بە ئۆتۆمبێڵ بۆ سنورەکان ڕەوانە کراون و ئەو کەسانەی بازرگانی مرۆڤ دەکەن، دەستیان بەکار کردووەتەوە". گولسوم ئاغائۆغلۆ دەڵێت، پەنابەران لە رێگای وشکانی و دەریایی ڕوویان کردووەتە سنورەکانی یونان و بولگاریا.
وتیشی، "بە هەموو شێوەیەک ئاکەپە بەرپرسی مردن و تراژیدیای پەنابەرانە."
ف.ق