هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

هەزاران کەس لە ئەڵمانیا لە دژی نەژادپەرستی رژانە سەر شەقامەکان

بەهۆی ھێرشی چەکداریى کەسێکى نەژادپەرەستەوە لە ئەڵمانیا ٩ کەس کوژران، کە ٥ کەسیان کورد بوون. بۆ ئیدانەکردنى ئەو هێرشە نەژداپەرستییە لە ١١ شارى ئەڵمانیا هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هێرشە نەژادپەرستییەکە ئێوارەى رۆژی ١٩ی شوبات لە شاری هاناو لە ویلایەتى فرانکفۆرت روویدا. بەهۆی ئەو هێرشەوە ٩ کەس کوژران و ٥ کەس بریندار بوون.

بەپێى راگەیاندراوی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) ٥ کەس لە کوژراوانى ئەو هێرشە نەژداپرستییە کوردن.

ئەو هێرشە چەندین کاردانەوە و ناڕەزایەتیى بە دواى خۆیدا هێنا. کەجەکەدە ئەوروپا و رێکخراوەکانى تری کوردستانیان لە دژی ئەو هێرشە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و داوایان لە گەلی ئازادیخوازکرد هێرشەکە ئیدانە بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان. لەو وچوارچێوەیەدا بۆ ئیدانەکردنى ئەو هێرشە هەزاران کەس لە ئازادیخوازان، کەسایەتییەکان، کوردستانیان و داکۆکیکارانى لە مافی پەنابەران لە ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران لە شەقامە سەرەکییەکانى شارەکان و لە بەردەم ناوەندە گرنگەکانی وەک کەجەدەکەی ئەوروپا خۆپیشاندانەکانیان رێکخست و بە وتنەوەى دروشم و بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو و بەرزکردنەوەى چەندین لافیتە و پۆستەر و دانانى چەپەکە گوڵ و داگیرساندنی هێرشەکانیان ئیدانەکرد.

خۆپیشاندانەکان لە شارەکانى فرایبورگ، گیسن، مونیخ، شتوتگارت، دیسیوبورگ، کیل، برێمن، هامبورگ، هیلدسهیم، هانۆڤەر و بەرلین بەڕێوەچوون.

****

****

****

****

****

****

****

****

 

ژ.ت