شەنگول بویوک چەلەبی یەکێکە لە هێرشبەران و ئەنجامدەری چەندین کۆمەڵکوژی لە تورکیا و کوردستان. ئەو کەسە ماوەیەکى زۆر لە سوریادا بووە و ئێستاش ئاشکرابووە، ئەندامی باڵی ژنانی ئاکەپەیە. بویوک چەلەبی ئێستاش ئەندامی چالاکی ئاکەپەیە.
شەنگول بویوک چەلەبی لەگەڵ دەنیزی هاوسەریدا لە ساڵی ٢٠١٤ چووە بۆ سوریا و دوای ئەوەى داعش لە سەر عەرز تێکشکا گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا. بویوک چەلەبی لە رێگەى نایاساییەوە گەڕایەوە بۆ تورکیا و لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ چوو بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی نازیپ و وتەى لێوەرگیرا، کە دەیەوێت سوود لە "پەشیمانبوونەوە" وەربگرێت.
وتە وەرگیراوەکانى بویوک چەلەبی گەیشتە دەستی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) و لە پەڕاوی وتەکانیدا لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی نازیپ زانیاریى لەبارەى رێکخستن و هەروەها هەندێک زانیاریى گرنگی خستووەتەڕوو. بویوک چەلەبی لە وتەکانیدا وتبوی، ئەندامی باڵی ژنانی ئاکەپەیە. پێش ئەوەى بچێتە ریزەکانى داعش سەردانى کۆمەڵەى گەنجانی مسوڵمانى لە دیلۆک کردووە، کە مۆڵەتى پارێزگاریان هەبوو. دواى ماوەیەک لەوێ پەروەردەی ئایینیی پێدراوە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا چووە بۆ سوریا.
بویوک چەلەبی ئەوەشی راگەیاندبوو، پێش ئەوەى بچن بۆ سوریا ئەندامانی رێکخستنەکە لە وڵاتانی بیانییەوە چوون بۆ ماڵەکەى و لەوێ حەواونەتەوە و دوای ماوەیەک لە رێگەى هاوسەرەکەیەوە پەڕیوەتەوە بۆ سوریا.
بویوک چەلەبی باسی ئەوەشیکردووە، پێش ئەوەى بچن بۆ سوریا ئیلهامی بالی، نوسرەت یڵماز، یونس دورماز و ئەحمەد گیونەشیان ناسیوە. ئەو کەسانە پلاندانەری هێرشەکانى داعش بوون لە تورکیا و باکووری کوردستان. وەک هێرشە خۆکوژییەکانى پرسوس و ئەنقەرە و ئامەد بۆ سەر هەدەپە. هەروەها چەند هێرشێکى تر و کۆمەڵکوژییەکى تریان ئەنجامداوە.
بویوک چەلەبی ئەوەشی وتوە، لە پەڕینەوەیان لە سنوور و زۆر کاری تری جۆراجۆردا رۆڵی چالاکانەیان بینیوە و هاوسەرەکەشی جێگری ئیلهامی بالی بووە.
بێگومان ئازادیان کرد
بویوک چەلەبی دواى وتە لێوەرگرتنی بۆ زیندانیکردن رەوانەى دادگا کرا، بەڵام لەبەر ئەوەى لە کاتی لێکۆڵینەوەدا وتی من دەمەوێت سوود لە یاسای "پەشیمانی" وەربگرم لەلایەن دادگاوە "بە مەرجی مانەوەى لە ژێر چاودێریى دادگادا" ئازاد کرا و بەبێ ئەوەى دەستگیر بکرێت دادگاییەکەى بەرێوەچوو. لە کۆتایى دادگاکەشدا هەر بە هەمان پاساو بڕیاردرا، کە پێویستی بەوە نییە سزای زیندانیى بۆ ببڕێتەوە.
ژ.ت