١٠ سکاڵا لە دژی ٦ پەرلەمانتاری هەدەپە درایە پەرلەمانی تورکیا

لە دژی هاوسەرۆکانى گشتیى هەدەپە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی و ٤ پەرلەمانتاری تری هەدەپە سکاڵا درایە سەرۆکایەتیى پەرلەمانى تورکیا.

لە دژی هاوسەرۆکانى گشتیى هەدەپە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی و ٤ پەرلەمانتاری تری هەدەپە ١٠ سکاڵا بۆ لێسەندنەوەى مافی پەرلەمانتارییان ئامادە کراون و ئەو سکاڵایانە پێشکەشی سەرۆکایەتیى پەرلەمانی تورکیا کراون.

لە دژی بوڵدان و تەمەلی ٤ سکاڵا، لە دژی گوڵستان کلچ کۆچیت ٢ سکاڵا و لە دژی هەر یەک لە پەرلەمانتاران بەردان ئۆزتورک، پەرۆ دوندار و موراد ساریساچ یەک سکاڵا ئامادە کراوە.

ژ.ت