پۆلیسی فاشیستی تورک ٢ سیاسەتمەداری تر کوردی دەستگیر کرد
سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالناک بە تۆمەتی 'بێڕێزی لە بەرامبەر سەرۆککۆمار کردووە' و هایری بوکو هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی تورگوتلوش بە بیانووی لە چالاکیەکاندا قسەی کردووە، دەستگیر کران.
سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالناک بە تۆمەتی 'بێڕێزی لە بەرامبەر سەرۆککۆمار کردووە' و هایری بوکو هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی تورگوتلوش بە بیانووی لە چالاکیەکاندا قسەی کردووە، دەستگیر کران.
مەحمود ئالنکا سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی دەئەپە، بە تۆمەتی 'بێڕێزی لە بەرامبەر سەرۆککۆمار کردووە' دەستگیر کرا. ئالنکا کە لە لایەن پۆلیسی فاشیستی تورکەوە لە شاری قەرسی باکوری کوردستان هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە کرا.
لە لایەکی ترەوە هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی رژێمەکەی ئاکەپە-مەهەپە هەڵیانکوتایە سەر ماڵکی هایری بوکو هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی تورگوتلو و دەستگیر کرا.
بە پێی زانیاریەکان بیانووی دەستگیرکردنی ناوبراو وتنی وشەی 'کۆبانێیە' لە چالاکیەکی گوندی چاپاکلی لە ناوچەی سالیحلی لە ٣٠ی ئەیلولدا.
دوای دەستگیرکردنی، بوکو رەوانەی قەرەقۆلی جەندرمەی ناوچەی سالیحلی کراوە.
ز.ش