پارلاک:هەدەپە بۆ هاوپەیمانی و دیالۆگ کراوەیە

وەزیر جۆشکون پارلاک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەنقەرە ئاماژەی بە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختە کرد و وتی، " هەدەپە بۆ هاوپەیمانی و دیالۆگ کراوەیە."

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ٢٣ی شوبات لە ئەنقەرە ٤مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدەدات. وەزیر جۆشکون پارلاک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەنقەرە لە بارەی کۆنگرەکەیانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

پارلاک وەبیریهێنایەوە کە دوایین کۆنگرەی هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٧ ئەندامدرا و وتی، "ئەو کاتە بە هۆی سیاسەتی ئەمنیەوە، هەموو ئەو ئۆتۆمبێڵەکانیان کە ڕوویان لە ئەنقەرە کرد، ڕاگیران. بەو شێوەیە هەوڵیاندا لە ناو هەدەپەدا بێهیوابوون دروست بکەن. بەڵام بە بەرخۆدان و بڕیاری گەل لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکەی بە جۆش و خڕۆش ئەنجامدرا. جیاوازیش لە ئێستادا ئەوەیە، لە زیندانەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە و ئەوەش دەبێتە مۆڕاڵێکی گەورە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن."

پەروەردە بە زمانی دایک، قەیڕانی ئابوری و هاوپەیمانی دیموکراسی

پارلاک ئاماژەی بە کەموکورتیەکانی هەدەپە لە ڕابردوودا کرد و وتی، "بابەتێک کە ئێمە تەئکیدمان لەسەری کردووەتەوە، کەموکورتیمان بووە لە بارەی زمانی دایک. بابەتی تر بێگۆمان، ئەوەیە کە پێویستی بە هاوپەیمانیەکی بەهێزی دیموکراسی هەبوو و لەم بارەیەوە بڕیاری گرنگ دراون. هەروەها لەگەڵ بزوتنەوە چەپ و سۆسیالیستەکانی تورکیا کێشەی کریکار و ڕەنجدەران بە هۆی قەیڕانی دارایی و کاریگەری قەیڕانەکە لە کوردستان گفتگوکرا.

فشار و زۆردەستی

وەزیر جۆشکون پارلاک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەنقەرە باسی دەستگیرکردنی ئەندامە دیارەکانی پارتەکەی کرد کە لە نێوان ١٣ و ١٤ی شوباتدا نزیکەی ١١٧ کەس لە ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، ئاگری و وان دەستگیرکراون.

پارلاک وتی، "زیاتر فشار لەسەر بزوتنەوەی ژنان و گەنجانی هەدەپە هەیە کە سیستم زیاتر هێرش دەکاتە سەر ئەوان. ئێمە پارتێکین هەرچەند فشار زیاتر ببێت، بوێرتر دەبین و ناترسێین، ئەگەر هەنگاوێک بەرەو دواوەش بنێین، دواتر دوو هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێین و هێز لە گەلەکەمان وەردەگرین."

ف.ق