پاریزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

رێزان ساریجا، رازییە تورگیوت، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى رۆژی چوارشەممە بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار ٢ی ئایاری ٢٠١٨ و ٢٢ی ئایاری هەمان ساڵ و هەروەها ١٢ و ١٨ی حوزەیران و دواینجاریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. دوای دوایین چاوپێکەتن، پارێزەران تاوەکو ئێستا ١٠٣ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە بۆ ئەوەى هەموو هەفتەیەک لە کاتی خۆیدا بڕۆن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسان وەڵامی هیچ یەک لەو داوایانەی پارێزەرانیان نەداوەتەوە.

ژ.ت