پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى بەرپرسانیان کرد.

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، جەنگیز یورەکلی، نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى بچن بۆ لای ئۆجالان و چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

دوایینجار پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە ئۆجالان کەوت و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هەموو داواى پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ژ.ت