پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکارى گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رازییە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ سەردانکردنى لە دوورگەی ئیمراڵی سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران دوایین جار، کە چاویان بە ئۆجالان کەوت رۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩ بوو و لەو کاتەوە هەموو داواکانى پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵی وەڵامنەدراونەتەوە.

ژ.ت